وەزارەتا خووندنا بلند: هیچ رێژەیەک بۆ وەرگرتنا خووندکاران ل زانکۆيان نههاتيه پەسهندكرن
رووداو – هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیێنێت، تاوەكو ئێستا هیچ رێژەیەک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) پەسندنەکراوە.
عەباس ئەکرەم دزەیی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتەکەیان لە کارەکانی بۆ تاوتوێکردن و داڕشتنی پلانی رێژەی وەرگرتن لە زانکۆکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە.
عەباس ئەکرەم جەختیکردەوە، بابەتی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان پەیوەستە بەو پلانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان دادەنرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکراشیکرد، کە تاوەكو ئێستا هیچ رێژەیەک بۆ وەرگرتنی خوێندکار و قوتابی دیارینەکراوە، بەڵکو پلانەکە پەیوەستە بەپێشنیازی زانکۆکان، هەرکاتێکیش پیشنیازەکانیان بەتەواوەتی رەوانەی وەزارەت کرد ئەوکات لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتن تاووتوێدەکرێت و، ئینجا بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
