شبكة لالش الاعلامية

باليۆزێ ئه‌مریكا ل عێراقێ داخوازێ ژ كۆمه‌لگه‌ها نێڤ ده‌وله‌تی دكت زێده‌تر هاريكارييا هه‌رێما كوردستانێ بكن

باليۆزێ ئه‌مریكا ل عێراقێ داخوازێ ژ كۆمه‌لگه‌ها نێڤ ده‌وله‌تی دكت زێده‌تر هاريكارييا هه‌رێما كوردستانێ بكن

باسنيۆز:40dce01cad3e48c03240850b59184f55_l

له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، باڵوێزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ هاوكار و پاڵپشتی بێت له‌ كاره‌كانی.

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (19-9-2016) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دۆگلاس سەلەمان باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

له‌ دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، سەلەمان خۆشحاڵی بە یەكەم سەردانی فەرمیی خۆی وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی، دواتر باسی لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ئەمەریكا كرد و هیوای خواست حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەرك و كارەكانی پاڵپشت و هاوكار بێت.

جەختیشی لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان كردەوە بۆ داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ و لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاودەنگ بوون كە پێویستە پلانی قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شارەكەش دابڕێژرێت بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە. هیواشی خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری مرۆیی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات بۆ باشتر بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق خواست و پاڵپشتی و هاوكاریی حكوومەتی هەرێمیشی بۆ كار و ئەركەكانی دەربڕی، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و تۆكمەكردنی زیاتری ئەو پەیوەندیانەی دووپات كردەوە و لەمبارەیەشەوە ئامادەییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هاوكارییەك نیشان دا.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە ئەو گفتوگۆیەی ئێستا لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عێراق و هاوپەیماناندا لەسەر پلانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شاركە هەیە، زیاتر پەرەری پێ بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌قاندنا خانيێن وه‌لاتيان ل خورماتوو به‌رده‌وامه‌

Lalish Duhok

رۆنكرن دەربارەی بێنڤه‌دانا فەرمانبەران دئێته‌ دان

Lalish Duhok

پەکەکە دخوازیت شنگالێ بکەتە قەندیل

Lalish Duhok