ده‌سته‌كێ سیاسی دڤێت حكوومه‌تا عێراقێ هه‌لبوه‌شينت
بەغدا-KDP.info-![]()
ده‌ستێكی سیاسی ده‌یه‌وێت حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش به شێوه‌ی پرسیارلێكردن لا بدات.
(د. ئەردەڵان نووره‌دین) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ده‌نگدانی نهێنی له‌نێو ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی نیه ته‌نها به دوو حاڵه‌ت ده‌بێت ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه جگه له‌مانه یاسا ڕێگه‌ی به ده‌نگدانی نهێنی نه‌داوه بگرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا ڕابردوویه‌كی دروست له‌گه‌ل (خالد عوبێدی) وای كرد ببێته جۆرێك له عورفی ده‌ستووری به‌مشێوه‌یه په‌یڕه‌و بكرێت له كاتی وه‌ڵام و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیره‌كانی تریش بۆیه چه‌ندین پەرلەمانتار كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بانگهێشتی پەرلەمان بكه‌ن و پرسیاری ئاراسته بكرێت و ته‌نانه‌ت متمانه‌شی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: “بێگومان دیاره ده‌ستێكی سیاسی له پشته‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت هه‌موو حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه و، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش به شێوه‌ی پرسیارلێكردن لابدات ئه‌گه‌ریش ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بێت، بێگومان حكوومه‌ت سه‌ر ناگرێت و كه‌سانێك دێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه خاوه‌ن پێگه نینه له لای وڵاتان ناچار ده‌بێت له‌گه‌ل به‌رده‌وامی ئه‌م پرۆسه سیاسیه به‌مشێوازه ئه‌و كه‌سانه بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات دووباره كه مه‌رغووبیش نه‌بن چونكه پشتی پەرلەمانیان هه‌یه له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.”
(د. ئەردەڵان) گوتیشی: “وه‌زاره‌تی به‌رگری و دارایی و ناوخۆ هەرسێانەکەیان سیادین؛ دانانه‌وه‌ی كه‌سانی تر له شوێنیان وا ئاسان نییه و حكوومه‌ت بۆی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت تا بتوانێت كه‌سانێك ده‌ستنیشان بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه؛ جگه له‌وه‌ش ته‌مه‌نی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ته‌نها ساڵێك و چه‌ند مانگێك ماوه بۆیه ئه‌سته‌م ده‌بێت تا حكوومه‌ت پڕیان بكاته‌وه ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی به‌شێوه‌ی وه‌كاله‌ت بەڕێوه ده‌برێت به وه‌كاله‌تیش به‌رێوه‌بردنیان ناكرێت له كاتی ئێستا كه عێراق له به‌رده‌م شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشه نه وه‌زیری دارایی ده‌توانێت پاره خه‌رج بكات نه وه‌زیری به‌رگری و نه ناوخۆش هه‌یه؛ كه بێگومان كاریگه‌ریه‌كی زۆر دروست ده‌كات و فشارێكی زۆر ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت بۆیه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێویسته كێشه‌كان هه‌وڵبدات له‌رووی سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكات چ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان یاخود له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێته پێش ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی تر.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
