ئه‌ردۆغان: شانده‌كێ توركیا دێ سه‌ره‌دانا بارزانی كت
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌به‌رتورك، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و شاندی یاوه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی: ئێمه ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و سه‌ردانه ناكه‌ین و له‌كاتێكی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و شانده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
