پنتاگۆن: ب هه‌موو شێوه‌یه‌کى رووبرووی بکارئينانا چه‌کێ کیمیایی يێ داعشێ دێ بين
ئاژانسەکان-KDP.info-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی داعش ده‌بینه‌وه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
کاپتن جێف داڤس وته‌بێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (په‌نتاگۆن) به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی داعش ده‌بینه‌وه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی. داڤیس ڕایگه‌یاند که ئه‌و کڵاوه‌ی موشه‌که‌ی به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک داعش له نزیک هێزه‌کانی ئه‌مریکا له نزیک گه‌یاره فڕێی دا کیمیاوی بووه و له دوا تاقیکردنه‌وه‌دا ئه‌وه یه‌کلایی بووه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی ده‌رچووه گازی خه‌رده‌لی هه‌ڵگرتووه و زیاتر بۆ هه‌سته‌وه‌ری دروستکردن کاریگه‌ریی ده‌بێت. بە وتەی سەرچاوەکەی پەنتاگۆن، “هه‌روه‌ک چۆن کارگه‌یه‌کی داعشمان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تێکشکاند، زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه چونکه ده‌زانین ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت به کاری ده‌هێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
