په‌قينه‌كێ ل ئیسته‌نبول روودا
خه‌ندان
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی یه‌نی بۆسنه له‌شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا روویدا، به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی حورییه‌تی توركی، ته‌قینه‌وه‌كه له‌گه‌ره‌كی یه‌نی بۆسنه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ له‌نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس بووه.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو ئۆتومبێلێكدا ئه‌نجامدراوه‌و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تایییه‌كان، لانیكه‌م هه‌شت كه‌س بریندار بوون‌و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
به‌پێی ئاژانسی ئیخلاسی توركی، دوای ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگی ته‌قه بیستراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتومبێلی فریاكه‌وتن‌و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه رۆیشتوون.
شوێنی تەقینەوەکە
له‌چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌و كرده‌وه‌ی خۆكوژی له‌شاری ئیسته‌نبوڵ رویداوه، گه‌وره‌ترینیان له‌فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی شاره‌كه بووه كه ده‌یان كه‌س به‌هۆیه‌وه كوژران‌و برینداربوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
