خەلیلزاد: هەرێما کوردستانێ ل شەرێ دژی داعش دا دێ سهركهفت
باسنيۆز:
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش سەردەکەوێت.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە میانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی رۆلی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، رایگەیاند، کە گەشبینە بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێیوایە کێشەکان چارەسەر دەبن.
زاڵمای خەلیلزاد لە وتارەکەیدا، کە رۆژی یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2016 لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد، بە پێویستی زانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی روون و شەفاف لە کەرتی ئابووریی خۆیدا پەیڕەو بکات.
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق دڵنیایی خۆی لەوە نیشان دا، کە هەرێمی کوردستان داهاتووێکی باشتری دەبێ و لە کۆتایی هێنان بە داعش سەرکەوتوو دەبێت و خۆشحاڵیی خۆیشی بە پێشڕەوی و سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
بە باوەڕی زاڵمای خەلیلزاد، هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی دژی داعش بارێکی گرانی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی ژێرخانێکی ئابووریی پتەو و نموونەی بە دروستکردنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی هێنایەوە.
ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە پێیوایە بۆ باشتر و پتەوترکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، پێویستە بایەخی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدرێ و کار بە سیستەمی نوێی بانکی بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
