وەزیرێ پەروەردێ:هەول دەدەین دروستکرن و نۆژەنکرنا قوتابخانان بەردەوام بت
باسنيۆز:
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدەن، درێژە بە کارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بدەن.
لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە قوتابخانەی (ئەیوبیە) لە شاری هەولێر ئەنجامی دا، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ڕێکخراوی (تیکا)ی سەر بە حکوومەتی تورکیای کرد کە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی (ئەیوبیە)یان داوە و ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، بەهێزن، بۆیە داوای کرد: ”تیکا لە ئایندەدا پەرە بە چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بدەن“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ڕێکخراوی (یونسێف)ەوە زیاتر لە 20 قوتابخانەی تەواو کردووە کە پڕۆژەکانیان وەستابوون. گوتیشی: ”سەردانی قەتەرم کرد، بەڵێنمان لەوانیش وەرگرتووە کە نزیکەی 40 قوتابخانە لەو پڕۆژانەی وەستاون، بۆمان تەواو بکەن“.
وەزیری پەروەردە ئەوەی نەشاردەوە کە لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق کۆبوونەتەوە و ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە، تاوەکوو هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکانی نێو قوتابخانەکان. دووپاتیشی کردەوە: ”هەوڵ دەدەین دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکان بەردەوام بن“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
