پرۆفیسۆرهكێ ئەمریکی: کوردستانا عێراقێ وەک دەولەتهكا سەربەخۆیە
باسنيۆز:
پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی لە زانکۆی نیویۆرک رایدەگەیەنێت، کە کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
ئالۆن بێن مەیر، ھاوکاری باڵا لە ناوەندی کار و باری جیھانی سەر بە زانکۆی نیویۆڕک بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت چاو لە شێوەی بیرکردنەوە و لایەنی مێژوویی ئەو وڵاتە بکەی.
ئالۆم بێن مەیر ئاماژە بە دابەشکردنی کوردستان بەسەر وڵاتانی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، بەریتانیا و فەرەنسا وەک سەرکەوتووی شەڕی جیهانی، ”بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان لە سەر نەخشە دابەش کرد بە بێ لە بەرچاوگرتنی کێشەی ئەتنی، لایەنی مێژوویی، فەرھەنگی کورد و هیچ شتێک“.
ئەو ئەکادیمییە ئەمریکییە باس لەوە دەکات، کە لەسەرەتای دابەشکردنی کوردستانەوە، کوردەکان هیچ کات ئەو دابەشکردنەیان لە بیر ناچێت و وزە و توانای زیندووکردنەوەی کولتور، زمان و نەریتی خۆیان هەیە.
پرۆفیسۆر ئالۆن بێر مەیر پێیوایە کورد لە کوردستانی باشوور بەرەو دەسەڵاتداریی سەربەخۆ دەچن و ئێستاش بە یارمەتیی ئەمریکا، کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
