شبكة لالش الاعلامية

پرۆسا ب ئەلیكترۆنیكرنا مووچەى ده‌ست پێ دكت

پرۆسا ب ئەلیكترۆنیكرنا مووچەى ده‌ست پێ دكت 

رووداو- هەولێر251998image1

پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستپێدەكات، بڕیاریشە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناوی خۆیان تۆمار بكەن و یەكەمجار كارتەكە بۆ ئەوان دروست بكرێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە 10-10-2016، پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كارتی ئەلیكترۆنییان بۆ دروست بكرێت.

محەممەد هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بڕیارە سیستەمی مووچەدان بكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی، سەرەتاش لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستپێدەكرێت، هەروەها رۆژی 19-10-2016 لە تەواوی هەرێمی كوردستان پرۆسەكە دەستپێدەكات، دوو مووچە و بندیوارەكان ئاشكرا دەكرێن و تەنیا لە یەك شوێن فەرمانبەران دەتوانن مووچە وەربگرن”.

بەپێی پڕۆژەكە 76 بنكەی تۆمار و 271 پەنجەرە بۆ دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنی مووچەخۆران دەكرێنەوە. هەر دامەزراوەیەكی حكومی 4 هەزار مووچەخۆری هەبێت بنكەی تۆماری لێ دەكرێتەوە، پرۆسەكەش بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت.

پێشتر سەفین دزەیی‌، گوتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای كردبوو، لە هەرێمی‌ كوردستان ملیۆنێك و 400 هەزار مووچەخۆر هەن و تەنیا 740 هەزار كەسیشیان فەرمانبەرن و لە كاردان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌فین دزه‌یی: په‌كه‌كێ ب زۆرى خۆ بسه‌ر ده‌ڤه‌رێ دا سه‌پانديه‌

Lalish Duhok

سالم شەبەک:یادداشتا مالیکی رەت دكه‌ين

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ئه‌مریكا ئاماره‌ك بۆ خه‌كێ رۆژهه‌لاتا ناڤه‌راست دكت

Lalish Duhok