پێشمه‌رگه بۆ چوونه ناڤ باشیكێ چاڤه‌رێى فه‌رمانێ يه
خه‌ندان
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه بۆ چوونه ناو ناحیه‌ی باشیك له باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گه‌مارۆیداوه.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌باشیك ده‌ڵێن ته‌واوی شارۆچكه‌كه گه‌مارۆدراوه‌و داعش ده‌رفه‌تی رزگاربونی نییه، به‌ڵام هێشتا فه‌رمانیان پێنه‌كراوه بۆ چوونه ناویه‌وه.
لیوا ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری حه‌ره‌كاتی هێزی زێره‌ڤانی كه‌ئێستا گه‌مارۆی باشیك-یان داوه به‌خه‌ندان-ی وت” گه‌مارۆدانی باشیك به‌رده‌وامه‌و داعش ناتوانێت ده‌ربازی ببێت و رێگه‌یان پێناده‌ین”.
وتیشی “چه‌كدارانی داعش زۆر نین له‌ناو باشیكدا، هه‌ركات فه‌رمان هات ته‌واوی باشیك كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و هێزی پێشمه‌رگه‌ش په‌له‌ناكات له‌گرتنه‌وه‌یدا چونكه ئه‌و ئامانجه‌ی بۆمان دیاریكراوه به‌شی زۆریمان ته‌واوكردووه”.
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت دانه دانه رزگاریان بێت و فرسه‌تێكیان ده‌ستبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی رزگاریان ببێت، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه‌یان پێ‌نادرێت و له‌ئێستادا ته‌واوی باشیك گه‌مارۆدراوه ده‌رفه‌تی رزگاربوون نییه بۆ هیچ جێگه‌یه‌ك “داعش هیچ به‌رگریه‌كی نه‌ماوه‌و پشت به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌و كاری خۆكوژی ده‌به‌ستن”.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێكی زۆری گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری باشیكیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه، له‌ئێستادا تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مین سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ن له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌چیای زه‌رته‌ك رایگه‌یاندبوو، باشیك له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به كه‌وتوو داده‌نرێت، به‌ڵام په‌له ناكه‌ن له چونه ناویه‌وه له‌به‌ر بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش.
لیوا نوره‌دین هه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك به خه‌ندانی راگه‌یاند “گه‌مارۆدانی باشیك به‌رده‌وامه‌و ته‌واوی گونده‌كانی ده‌وربه‌ریمان كۆنتڕۆڵكردووه‌و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانین بۆ گرتنه‌وه‌ی باشیك”.
وتیشی “ئێمه حساب بۆ زیانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێت كه‌مترین زیانمان هه‌بێت، به‌ڵام هێشتاش دیار نییه كه‌ی به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ین، ئێمه په‌له‌مان نیه‌و زووبێت یان دره‌نگ ده‌یگرینه‌وه به‌ڵام ده‌مانه‌وێت كه‌مترین زیانمان هه‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
