9 ملیۆن دۆلار بۆ ئێك تابلۆيا ترومبێلێ
K24 – هه‌ولێر:
بالوینده‌ر ساهنی، وه‌به‌رهێنێكی هیندی بواری خانووبه‌ره‌یه له دوبه‌ی، 9 33 ملیۆن درهه‌می ئیماراتی، نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلاری به یه‌ك تابلۆی ئۆتۆمبێل داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، كه جۆری رۆڵز رۆیزه، ناوازه‌ترین تابلۆی هه‌بێت له دوبه‌ی.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به دووه‌م زۆرترین پاره داده‌نرێت كه تابلۆی ئۆتۆمبێلی كڕدرابێت، به‌و پێیه‌ی پێشتر له ساڵی 2008، بازرگانێك له ئه‌بوزه‌بی، 14 ملیۆن دۆلاری به تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل داوه.
ئه‌و نۆ ملیۆن دۆلاره‌ش، بۆ یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی بووه، كه خاوه‌ن شه‌ش ئۆتۆمبێلی جۆری رۆڵز رۆیزی گرانبه‌هایه و نرخی هه‌ر یه‌كێكییان نزیكه‌ی 5 سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
ساهنی پێشتر، له زیادكردنێكی ئاشكرای حكوومیدا، له دوبه‌ی بڕی 6.7 ملیۆن دۆلاری به تابلۆی ژماره 9 داوه و وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هیچ دوو دڵ نییه له خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره زۆره بۆ تابلۆیه‌ك و ده‌ڵێت: “ئیمارات گه‌لێك له‌وه زیاتری بۆمن كردووه، بۆیه لام ئاساییه ئه‌و بڕه بده حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر تابلیۆیه‌كدا، چونكه ئه‌و پاره‌یه بۆ ژێرخانی ئابووری و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌چێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
