فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: مەترسى ھەیە، داعش دزى بکهتە ناڤ ئاواران
ZNA – ههولێر
جێگری بەرپرسی میحوەری خازر ئاشکرای کرد، ھاتنی ئاوارەکان لەموسڵهوه بەردەوامە، پێویستە زۆر ھوشیار بین، چونکە مەترسی ئەوە ھەیە داعش دزە بکاتە ناو ئاوارەکانەوە.
جێگری بەرپرسی میحوەری خازر شێخ عەتۆ زێباری بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:” ھاتنی ئاوارەکانی لەموسڵ ودەوروبەری بەردەوامە ودوێنێ لەمیحوەری خازر ١٠ھەزارکەسی تێپەراند و ئێستاش ھاتنیان بەردەوامە.”
شێخ عەتۆ زێباری گوتیشی: ھاتنی ئەو ئاوارانە مەترسی ھەیە کە داعش دزە بکەتە ناویان، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ھێزە ئەمنیەکان زۆر ھوشیار بن.
ئەوفەرماندەیە ئاماژهی هوهدا: ئێمە خەریکی ئەوئاوارانەین وپشکین ولێکۆڵینەوەیەکی باشیان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
