شبكة لالش الاعلامية

د.فوئاد مەعسوم: مه‌ دڤێت ئەبوبەكر بەغدادی بگرین نەك بكوژین

د.فوئاد مەعسوم: مه‌ دڤێت ئەبوبەكر بەغدادی بگرین نەك بكوژین

نەوا10112016120151202130040

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵدا، هێزەكانی عیراق هەوڵ نادەن ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش بكوژن بەڵكو ئامانجیانە بەزیندوویی دەستگیری بكەن تا لەبەرچاوی هەموو جیهاندا، دادگایی بكرێت.

لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ماڵپەری سەرۆكایەتی عیراق بڵاویكردۆتەوە، د.فوئاد مەعسوم وتویەتی “پلاندانانێین بۆ كوشتنی تاوانبار ئەبوبەكر بەغدادی بەڵكو پلاندادەنێین بۆ دەستگیركردنی و دادگاییكردنی لەبەرچاوی هەموو جیهان و دادگاییكردنەكەش بۆ دادگا بەجێدەهێڵین بۆئەوەی لەسەر ئەو تاوانانەی لەژێر سەرپەرشتی ئەودا ئەنجام دراون، سزایەكی عادیلانەی بەسەردا بسەپێنێت”.

مەعسوم ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هێزەكانی عیراق زۆر بە وردی لە ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا بە دوای ئەبوبەكر بەغدادی-دا دەگەڕێن تا دەستگیری بكەن. هیواشی خواست هێزەكانی عیراق بتوانن بە زیندوویی دەستگیری بكەن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆك كۆماری عیراق متمانەی خۆی نیشانداوە كە هێزەكانی عیراق لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بوونی سەربازی رێكخراوی داعش لەناو خاكی عیراقدا لەناودەبن.

لە كۆتایی قسەكانیدا مەعسووم باسی لەوە كردووە كە ئەگەر داعش، موسڵ لەدەستبدات ئەوا ناتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە شاری رەققە لە سوریا خۆڕاگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرکردەیەکێ پارتی: گوھەرین دێ د حکومەتێ دا ژی بھێن کرن

Lalish Duhok

به‌غدا كۆمپانى و كارگه‌هێن كوردستانێ سزا دده‌ت

Lalish Duhok

سوپايێ عێراقێ ئۆپەراسیۆنه‌كا دى ل دژی داعشێ دەستپێکر

Lalish Duhok