پەیكەرێ پشیكا ب ناڤ و دهنگا ئیستەنبۆل هاته دزين
نهوا
پەیكەرە لە بڕۆنز دروستكراوەكەی پشیلە بەناوبانگەكەی ئیستەنبۆڵ كە ناوی “تومیلی” بوو، دوای تێپەڕینی نزیكەی دوو مانگ بەسەر دانان و نمایشكردنی لەسەر یەكێك لە شەقامەكانی ئەو شارە، لە شەوی سێشەمی رابردوو دزرا.
لەوبارەیەوە شارەوانیی ناوچەی “قازی كوی”ی ئیستەنبۆڵ، بڕیاری ئەوەی داوە كە پەیكەرێكی تری نوێ بۆ ئەو پشیلەیە دروست بكرێتەوە و لە شوێنی پەیكەرە دزراوەكە دابنرێت، بەڵام هیچ زانیارییەكی ئەوتۆی لەبارەی ئەو كەسە نادیارەوە ئاشكرا نەكردووە كە پەیكەرەكەی دزیوە.
تومیلی، پشیلەیەكی كەوی و بەخێوكراو بوو كە لەو ناوچەیەی ئیستەنبۆڵ دەژیا، هۆكاری بەناوبانگبوونی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دانیشتنەكە، كە لەسەر شۆستەیەك دادەنیشت و هاوشێوەی مرۆڤ ئانیشكی خۆی دەخستە سەر سەكۆكە، ئەمەش وای كرد دوای مردنی لە مانگی ئاب/ئۆگەستی رابردوو، هونەرمەندێكی پەیكەرتاش بە ناوی “سیڤال شاهین” بڕیار بدات ئەو پەیكەرە بڕۆنزەی بۆ دروست بكات و لە هەمان شوێنی دانیشتنی پێشووی نمایشی بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
