شبكة لالش الاعلامية

هەفتيا بێت دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا 10ێ فەرمانبەران دێ دەست پێ كه‌ت

هەفتيا بێت دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا 10ێ فەرمانبەران دێ دەست پێ كه‌ت 

باسنيۆز:b1eca32ff796806a4ebfd9869435ce48_l

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی گەیشتنی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (باسنیوز) لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، تاوەکوو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئامادەکاریی پێویست کراوە، ئێستا چاوەڕێ دەکەین لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بگەیەندرێتە وەزارەتی دارایی، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت“.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بگەیەندرێتە وەزارەتی دارایی، ئەوا لە ماوەی دوو ڕۆژدا کاری وردبینیکردن لەو لیستەدا کۆتایی پێ دەهێندرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەست پێ دەکات.

لە کۆتاییشدا ئەوەی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی 10 بە فەرمانبەران دەدرێت و ناچێتە خانەی پاشەکەوت کردنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لیستا مووچێ وەزارەتان دێ رادەستی بەغدا ئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

دەسته‌سه‌ركرنا کۆمەكا ئەندامێن داعش ل هەرێما کوردستانێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

ئەڤرۆ هێزێن عێراقی دربێن کۆژەک ل داعشێ داینە

Lalish Duhok