شبكة لالش الاعلامية

ل 10 رۆژێن بۆرى دا 14 كچێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

ل 10 رۆژێن بۆرى دا 14 كچێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

باسنيۆز:14fe67484e4e6fe28e0c5536f3e3acd7_l

لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا 14 كچ و ژنی ئێزدی ئازاد كراون و دوای گەیشتنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان ڕێوشوێنە تەندروستی و یاساییەكانیان بۆ گیراوەتەبەر و ئێستاش لەژێر چاودێری كۆمەڵایەتیدان.

دەرمان خەتاری، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی رفێنراوان بۆ (باسنیوز) گوتی: “لە لە ڕێکەوتی 2016 -12- 28ەوە هەتا ئەمڕۆ 7/1/2017 لەڕێگای جیاوازەوە توانراوە 14 كچی دیكەی ئێزدی ڕزگار بكرێت و ئەو كچانە بەشێكیان بە پارە ڕزگاركراون و بەشێكی دیكەیان وەك هاوكاری لەگەڵ خێزانە ئاوارەكاندا گەیشتوونەتە سنووری هێزە ئەمنییەكانە كوردستان.”

گوتیشی: دوو ئافرەت و دوو منداڵی كچ، لەگەڵ ئەو خێزانانەدا هاتوونەتە كوردستان كە لەگەڵ خێزانە ئاوارەكانی مووسڵەوە هاتوونەتە خازر، 10 كچی دیكەش لە سووریاوە بە هاوكاری خێرخوازان و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتەوە كوردستان و لە سەنتەرەكانی تەندروستیی هەولێر و دهۆكەوە پشكنینی جەستەیی و دەروونیان بۆ كراوە و ئێستاش ئەو ڕزگاربوانە لەژێر چاودێریی كۆمەڵایەتیدان.”

ئەو بەرپرسەی نووسینگەی ڕزگاركردن گوتیشی: “نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوان كە ڕاستەوخۆ سەر بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، تەواوی ئەو تێچووانە دەگرێتە ئەستۆ كە بۆ هێنانەوە و ڕزگاركردنی ئەو كچانە پێویستە، هەروەها هاوكاریشیان دەكەین بۆ دەركردنەوەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و دواتریش ناساندنیان لەڕێگەی دەركردنی ناسنامەیەكی تایبەتەوە.”

لە مانگی 8ی ساڵی 2014 كە سوپای عێراق بە سیاسەتی نوری مالیكی مووسڵ و دەوروبەری ڕادەستی تیرۆریستانی داعش كرد هەزارن كچ و ژن و منداڵی ئێزدی لە ناوچەكانی شنگال و باشیك ڕفێنران و تا ئێستاش ژمارەیەکی راستەقینە دیار نییە و ئێستاش ژمارەیەكی زۆریان بێسەروشوێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گولستان عەلی:هەتا نۆكە كچا ئێزدی نەگەهشتیە مافێن خۆ

Lalish Duhok

ژنا كورد وەكی پێشمەرگەی دبەرەڤانیكرنا كوردستانێ‌ دە رۆلێ‌ خۆ گێرایە

Lalish Duhok

هەڤژینیا پێش وەخت دجڤاكێ‌ ئێزدیان دا بەرەف زێدەبوونێ‌ یە

Lalish Duhok