بابەکر زێباری: ئەمه‌ریکى چوون خەلکێ کۆچۆ رزگار بکن، بەلێ پەکەکێ نه‌هێلا
هه‌ولێر-KDP.info-
سوپاسالاری پێشووی عێراق دەڵێت: “کاتێک داعش هێرشی کردە سەر سنووری شنگال، لیژنەیەکی ئەمه‌ریکایی هاتنە سنوورەکە بۆ ئەوەی خەڵکی گوندی کۆچۆ رزگار بکەن، بەڵام جه‌كدارانی پەکەکە ئەو لیژنەیان بەردباران کرد.”
(بابەکر زێباری) سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ میدیای رووداو ئاشكرای كردووه: “کاتێک داعش هێرشی کردە سەر سنووری شنگال، چوومە لای ئەمه‌ریکاییەکان و گوتم چارەسەرێکی گوندی کۆچۆ بکەن كه چوار هەزار کەسی تێدایە، پێیان گوتم ئێمە دەتوانین دەورووبەری بۆردوومان بکەین، ئەگەر ئەو خاڵانە بۆردوومان بکەین دەکشێنەوە و دەڕۆن. بۆ ئەو مەبەستەش چوونە سەر چیای شنگال بۆ چاودێریکردن بۆ ئەوەی داعش بۆردوومان بکەن”.
(زێباری) دەڵێت: “لەو کاتەدا ئەمه‌ریکاییەکان ویستیان بەرەو گوندی کۆچۆ بچن، پەکەکە هاتنە ئەوێ و ئاڵای خۆیان داکوتی و لیژنە ئەمه‌ریکاییەکەیان بەردباران کردن. دواتر لیژنەکە هاتنەوە بە ئێمەیان گوت: بۆچی پێتان نەگوتووین ئەوێ تیرۆریستی لێیە؟ گوتمان: تیرۆریستی چی؟ گوتیان لێیەتی و ئێمەشیان بەردباران کردووە، بەو هۆیەوە ئەمه‌ریکاییەکان ئامادە نەبوون خەڵکی کۆچۆ لە دەست داعش رزگار بکەن”.
گوندی کۆچۆ18کیلۆمەتر لە سەنتەری شنگالەوە دوورە، پێش ئەوەی داعش هێرشی بکاتە سەر 3000 کەسی تێدا دەژیا، کە زۆربەیان کوردی ئێزدی و مسوڵمانی سەر بە هۆزی مەنتک بوون.
لە 3-8-2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال و دەورووبەری و تەنیا لە گوندی کۆچۆ هەزار و 300 کەسی کوشتوون یاخود بە دیل گرتوون و بێسەروشوێن کراون.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسان و مێدیاكانی هه‌رێم، پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه-، به زه‌بری هێز خۆی له سنووری شنگال سه‌پاندووه و، پاش ڕزگاركردنیشی ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه و ده‌وروبه‌ری ئاوه‌دان بكرێنه‌وه؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆرێك له پارته سیاسییه‌كانی باشووری كوردستانیش، چه‌ندان جار داوایان له‌و هێز كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵێتییه‌كانیش ڕۆڵیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا هه‌بێ، ئه‌و ناوچه‌یه جێ بهێڵن، كه‌چی هێشتا په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
