شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری ئێك هه‌يڤێ مۆلەتێ دده‌تە كەنالێن راگەهاندنێ

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری ئێك هه‌يڤێ مۆلەتێ دده‌تە كەنالێن راگەهاندنێ

K24 – ھەولێرragayandn

وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە مۆڵەتی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و مۆڵەتی یەک مانگییش بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەت دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی5 کەناڵی راگەیاندن داخراون و بۆ لەمەودواش چاودێرێکی توندی کەناڵەکان دەکرێت.

لە سێ پارێزگای باشوری کوردستان زیاتر لە 300 دەزگای راگەیاندنی بینراو خوێنراو و بیستراو هەیە، زۆربەشیان مۆڵەتیان نوێ نەکردوەتەوە وەزارەتی رۆشنبیری مۆڵەتی 30 رۆژ دەداتە ئەو کەناڵانە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان، ئەو300 کەناڵەش بڕی زیاتر لە ملیارێك دینار قەرزاری وەزارەتی رۆشنبیرین.

فەرھەنگ گۆمەشینی گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە كوردستان24 گوت: “ئەو بێسەروبەرییەی كەناڵەكانی راگەیاندن لە ھەرێمی كوردستان دەرھاوێشتەی فەوزای سیاسییە”.

داواشیكرد كە ھەموو لایەنە سیاسییەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن ھاوكاریان بن بۆ شاككردنی ئەو بێسەروبەرییەی لە شێوەی كاركردنی كەناڵەكانی راگەیاندن ھەیە.

سمکۆ محمەد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان دەڵێ: “تا ئێستا ھیچ یاساییەك نییە بۆ لێپرسینەوە و رێكخستنی كەناڵەكانی راگەیاندن، كاتی خۆیی وەزارەتی رۆشنبیری لە رێگەی لیژنەیەك چەند رێنماییەكیان داڕشتووە، بەڵام دوور و نزیك سەندیكای رۆژنامەنووسان ئاگاداری خاڵ و بەندەكانی ئەو رێنماییانە نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆلیسێن بریتانیا ئامارا كوشتى و برینداران راگه‌هاند

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی ل گەڵ چین و توێژێن سنوورێ زاخۆ كۆمبوو

Lalish Duhok

ئایدن مەعرووف: حكوومەتا هەرێمێ مافێ پێكهاتەيان پاراستيه‌

Lalish Duhok