ئەنجوومەنێ پارێزگهها مووسلێ: ھیچ مەترسیەک ل سەر بەنداڤا مووسلێ نینە
ZNA- هەولێر
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوە کە مەترسی رووخاوی بەنداوی موسڵ ھەیە، ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئەو ھەواڵە رەتدەکاتەوە و رایدەگەینێت، شاندێکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ سەردانی بەنداوەکەی کردووە و ھیچ مەترسیەک لەسەر رووخانی نیە.
“سەیدۆ چەتۆ” سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارپزگای موسڵ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: “ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە مەترسی رووخانی بەنداوی موسڵ ھەیە، بۆیە لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغدا ھاتن سەردانی بەنداوی موسڵیان کرد و لێکۆڵینەوەیان کرد، دیار بوو ئەو دەنگۆیەی باسی لەوە دەکرد مەترسی لەسەر بەنداوەکە ھەیە راست نیە.”
سەبارەت بەوەی لە بودجەی پارێزگای نەینەوا بڕێک بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە تەرخان کراوە سەیدۆ چەتۆ گوتی: ئێمە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای نەینەوا ھیچ بڕە پارەیەکمان تەرخان نەکردووە، بەڵام نازانین بەغدا ھیچ بڕێکی دیاری کردووە یاخود نا.
چەتۆ راشیگەیاند: کۆمپانیایەک بەردەوام چاودێری بەنداوەکە دەکات، بەڵام بڕیاربوو کۆمپانیایەکی بیانی تایبەتمەند بێت و بەنداوەکە نۆژەن بکاتەوە و ئەو شوێنانەی پێویستی بە چاککردنەوە ھەیە چاکی بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیایە نەھاتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
