شبكة لالش الاعلامية

خاچا سۆر: مه‌ دووڤچوون بۆ کچێن ئێزدى كريه‌ و گەهشتينه‌ چه‌ندين ئه‌نجامان

خاچا سۆر: مه‌ دووڤچوون بۆ کچێن ئێزدى كريه‌ و گەهشتينه‌ چه‌ندين ئه‌نجامان 

باسنيۆز:a7c541b619b63da2129f7afefeb35f8b_l

سکرتێری خاچی سوری نێودەوڵەتی، ڕایدەگەیەنێت کە بۆ ئۆپاراسیۆنی بەھانەوەچوونی لێقەوماوانی جەنگ لە عێراق، 130 ملیۆن دۆلاریان خەرج کردووە.

پیتەر ماوەر، سکرتێری گشتی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە شاری ھەولێر، ئەمڕۆ 10/1/2017 بەر لەگەڕانەوەی بۆ سویسرا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد و ڕایگەیاند: “ساڵانێکە لە عێراق کاردەکەین و بەردەوام بەتەنگ ئاوارەکانەوە دەچین، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنە کە بۆ رزگارکردنی مووسڵ بەرێوە دەچێت، ئێمە دووەم ئۆپەراسیۆنی مرۆییمان بۆ رزگارکردنی لێقەومان دەست پێ کردووە کە 130 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە”.

سکرتێری خاچی سوور، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە ساڵی 2016دا یەک ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی عێراق کەرەستەی خواردن و 2 ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی ئاوی خواردنەوەیان لەسەر بودجەی ئێمە بۆ تەرخان کراوە، ھەروەھا 40 ھەزار دەستگیرکراو، بەسەرکراونەتەوە و زیاتر لە 13 ھەزار نامەی خاچی سوریش ئاڵوگۆڕ کراوە”.

پیتەر گوتیشی: “ئەم سەردانەم بۆ عێراق و کوردستان، زیاتر دروستکردنی ھەماھەنگی بووە، بۆیە کە ھاتووم بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بینوە، سوپاسی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە کۆمەڵێک پرۆژەی مرۆیی ئەنجامداوە و بە شێوەیەکی مرۆڤدۆستانە ھاوکاری ئاوارەکانی کردووە و باوەشی بۆ لێقەوماوان کردۆتەوە”.

لە وەڵامی پەیامنێری (باسنیوز)دا، لەبارەی بەدواداچوونی خاچی سوور بۆ ئەو کچە ئێزدیانەی کە وون بوونە، پیتەر ماوەر، سکرتێری خاچی سوور، گوتی: “ئێمە بەدواداچوونمان کردووە و گەشتووینەتە چەندان دەرەنجام و ڕاپۆرتێکی فراوانیشمان لەوبارەیەوە ھەیە، بەڵام ناکرێت بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی بکەین کە چیمان کردووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جه‌عفه‌ر ئێمينكى:پارتى ل هه‌فتيا بێت دێ ڤه‌گه‌رته‌ شنگالێ

Lalish Duhok

شنگالی دێ پشکداریێ دسەرئێخستنا ریفراندۆمێ دا کەن

Lalish Duhok

په‌روه‌رده‌یا شنگال:پێتڤى ب ئاڤاكرنا قوتابخاناینه‌

Lalish Duhok