هێزێن سوریا دیموكرات: رزگاركرنا ره‌ققه زۆر نێزیك بوويه
خه‌ندان
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، واده‌ی رزگاركردنی ره‌ققه رۆژ له‌دوای رۆژ نزیكده‌بێته‌وه‌و ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕده‌كه‌ن رۆڵه‌كانی ره‌ققه‌ن.
ئه‌و وتانه‌ی عه‌مید ته‌لال سلو له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هات له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و رۆڵه‌كانی ره‌ققه به‌به‌شداری فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
عه‌مید ته‌لال سلو وتی “پێشتر به‌ڵێنمانداوه كه هێزه‌كانمان ساری ره‌ققه له‌داعش رزگارده‌كه‌ن، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و بهڵنهن و هه‌نگاوی باشیان بڕیوه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، رزگاركردنی ره‌ققه زۆر نزیكبووه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان روبه‌ڕێكی به‌رفراوانیان له ریفی باكوری خۆرئاوا كۆنتڕۆڵكردووه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانان هه‌ڵمه‌تی دابڕینی شاری ره‌ققه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و تائێستا روبه‌رێكی زۆریان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش تا كۆتایی پێهێنان و ده‌ركردنیان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ناویاندا دیره‌زور، هه‌روه‌ها به‌درێژایی ئه‌لبوكه‌مال تا باب.
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، ته‌لال سلو رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان رێگه به هیچ هێزێكی دیكه ناده‌ن كه به‌ئاڕاسته‌ی ره‌ققه بڕۆن، به‌یه‌ك مه‌رج نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌ژێر چه‌تری هێزه‌كانی ئه‌واندا بن.
به‌وته‌ی ته‌لال سلو، ئه‌و هێزانه‌ی ره‌ققه رزگارده‌كه‌ن و به‌شدارن له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ رۆڵه‌كانی شاری ره‌ققه‌ن و دوای رزگاركردنی ئه‌و هێزانه شاره‌كه ده‌پارێزن.
ئاشكراشیكرد، 2500 شه‌ڕڤان له رۆڵه‌كانی ره‌ققه چونه‌ته ریزی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌م نزیكانه دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی پێكده‌هێنن بۆ پاراستنی ره‌ققه دوای رزگاركردنی و تائێستا 250 گوند له‌ریفی خۆرئاوا له‌داعش رزگاركراوه.
له‌ئێستادا قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆن دابڕینی ره‌قه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هێزه‌كانی سویای دیموكرات خۆیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌بقه ئاماده ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌ی ته‌بقه، ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ڕه‌قه و پەنجا كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دووره، به‌پێی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتیوانی هاوپه‌یمانان و نزیكبونه‌وه‌یان له به‌نداوی فورات و شاری ته‌بقه له ڕۆژئاوای شاری ڕه‌ققه، داعش زیندانیه‌كان و خێزانه‌كانی خۆیان لهوشارۆچكه بۆ ناوچه‌كانی تر ده‌گوازنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
