دابەشکرنا مووچێ ههيڤا12 دەست پێ دكت
باسنيۆز:
چاوەڕوان دەکرێت لە دوای 10ی شوباتی 2017ەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2016ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.
سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2017، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو کۆتایی دێت و هێشتا بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 نەدراوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە 28 ڕۆژە، لەنێو وەزارەتی دارایی تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە دوای 10ی مانگ، دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، دامەزراوەکانی دیکە مووچەیان پێ بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12یان داوەتە گەنجینەکان و هیچ ڕێگرێکی تەکنیکی لەبەردەم ئەو بابەتەدا نییە.
لەبارەی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ دابەشکردنی مووچە بۆ مانگەکانی ساڵی 2017 چۆن دەبێت؟ سەرچاوەکەی (باسنیوز) ئاماژەی بەوە کرد: ”هێشتا نازاندرێت مووچەی ساڵی 2017 چۆن دابەش دەکرێت؟ تا دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 تەواو نەبێت، نازاندرێت ئایا دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە چۆن دەبێت و چۆنیش دابەش دەکرێت“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
