شبكة لالش الاعلامية

هەولێر و بەغدا ل سه‌ر ڤه‌گه‌راندنا ئاواران بۆ ناوچێن رزگاركرى رێككه‌فتن

هەولێر و بەغدا ل سه‌ر ڤه‌گه‌راندنا ئاواران بۆ ناوچێن رزگاركرى رێككه‌فتن

باسنيۆز:

بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر ڕایگەیاند حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و ناوچە ڕزگاركراوەكانی دەست داعش.

باقی هەورامی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “دوێنێ لەگەڵ وەزارتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کۆبووینەوە و ڕێكکەوتین لەسەر گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی خۆیان، بەهیچ جۆرێکیش ڕێگا نادرێت هیچ ئاوارەیەک لەسەر خواستی خۆی لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و ببێتە نیشتەجێی هەرێمی کوردستان”.

گوتیشی “بەشێکی زۆری ئاوارەکانی کەمپەکانی حەسەن شام و خازر گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی خۆیان، بەشێکی کەمپەکانیش چۆڵ بوون، پێویستە ئاوارەکانی سنووری سلێمانییش بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان”.

دووپاتیشی كردەوە كە ئەوان بەزۆرەملێ ئاوارەکان ناگەڕێننەوه، پێویستە خۆیان بگەڕێنەوە.

پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیارێکی دەرکردبوو، بەپێی بڕیارەکە هەر خێزانیکی ئاوارە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی خۆیان بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناریان پێ دەدرێت، ئەو بڕیارەش ئێستە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەللووجە،عەبادی دبێژت هاتە ئازادكرن و ئەمریكا ژی رەتكر

Lalish Duhok

ل ڤان نێزیکان سێ وەلاتێن ئەرەبی ل سەر نەخشەیی نامینن

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ: خۆپارێزی و بەستنا ماسکێ ل ناڤەندێن خووندنێ ئیلزامییە

Lalish Duhok