ناسا دێ رۆبۆته‌كێ دى بۆ لێگه‌ريانێ ل سه‌ر ژيانا ده‌رڤه‌يا ئه‌ردى هنێرت
ZNA – هه‌ولێر
له ساڵی 2016، ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكی 21 زانای راسپارد رۆبۆتێك بۆ نیشتنه‌وه له‌سه‌ر پاشكۆی موشته‌ری “ئه‌وروپا” دیزاین بكه‌ن و دروست بكه‌ن، زاناكان ئامانجه‌كان و شوێنی نیشتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م ئه‌ركه ئاماده‌كرد، دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له تاوتوێكردن، له كۆتاییدا ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو كرد و راپۆرتێكیان بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاماده كرد. ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌كه‌ی خواره‌وه بكه‌یت، ئه‌م رۆبۆته هه‌روه‌ك بۆكسێك وایه و چه‌ند قاچێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی خۆی كه گه‌وره‌ترین ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاماژه‌كانی ژیانی ئه‌و مانگه له كاتی ئێستا و رابردوویدا ده‌ستنیشان بكات.
زانایان بڕوایان وایه، به‌رگه به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌ی مانگی ئه‌وروپا ئوقیانوسێكه له خوێواوك، رووكه‌شه‌كه‌ی داپۆشتووه. هه‌روه‌ها بڕوایان وایه، ئه‌و ئوقیانوسه به‌ردی تێدایه و له‌بنی ئوقیانوسه‌كه ماده‌ی سیلیكۆنی تێدایه، ئه‌م ماده‌یه به سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویست بۆ ماده و وزه داده‌نرێت، كه بۆ ده‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی ژیان پێویستن.
پێشتر زانیاری له‌باره‌ی ئوقیانوسێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی هه‌یه، ئه‌ویش مانگی “ئینسیلادوس”ی هه‌ساره‌ی زوحه‌له، ئه‌و ئه‌ركه تازه‌یه‌ی بۆ ئه‌وروپا ئاماده ده‌كرێـت به جیهانێكی نمونه‌یی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به دوای ژیان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بگه‌ڕێین.
یه‌كێكی دیكه له لیستی ئامانجه‌كانی ئه‌و رۆبۆته ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له كانزا نا به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی بارودۆخی هه‌وای “ئه‌وروپا” بكات.
له كۆتاییدا بۆ ئه‌ركه‌كانی داهاتووی رۆبۆته‌كه، خه‌سڵه‌تی رووكه‌شی مانگه‌كه و كانزاكانی ژێرزه‌ویه‌كه‌ی ده‌یاری ده‌كات.
ئه‌م رۆبۆته كاتێكی زۆری ده‌وێت تاكو بۆ هه‌ڵدان ئاماده ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای نێرده‌ی پێشتری “ئه‌وروپا” بكه‌وێت كه بڕیاره له 2020 هه‌ڵ بدرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به ئه‌نجام بگات، ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌ركی زانستی له‌وه‌ته‌ی 1970 كه ئه‌وكات رۆبۆتی ڤاكینگ بۆ مه‌ریخ نێردرا بۆ گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌ی ژیان له جیهانێكی دیكه‌دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
