شبكة لالش الاعلامية

پشتی دوو سالێن زیندانكرنێ باسیمە دەروێش بێ تاوان دەرچوو

پشتی دوو سالێن زیندانكرنێ باسیمە دەروێش بێ تاوان دەرچوو

رووداو – هەولێر

باسیمە دەروێش، كە كچە کوردێکی ئێزدییە ‌و ماوەی دوو ساڵە بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە دەستگیركراوە، رۆژی سێشممە 21-2-2017، لەلایەن دادگای دووی هەولێر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەركرا.

هێمن فەرەج خەیری، یەكێك لە پارێزەرە خۆبەخشەكانی باسیمە دەروێش بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر ‌و لەكاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ سنووری شارۆچكەی زوممار، باسیمە دەروێش بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە‌ و هاوكاریكردنی داعش دەستگیركرا، بەڵام دوای دوو ساڵ دەركەوت كە تەنیا تۆمەتێك بووە دراوەتە پاڵی و باسیمە بێتاوان دەرچوو.

هێمن فەرەج گوتیشی “لە دادگای دووی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 21-2-2017 بڕیاری ئازادکردن بۆ باسیمە دەروێش دەرچوو”. روونیشكردەوە، هەرچەندە دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ باسیمە دەروێش دەركردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا لە زیندان ئازاد نەكراوە.

وەك پارێزەرەكەی باسی كرد، ئازادكردنی لە زیندان هەندێك‌ رۆتینی ئیداری دەوێت، بۆیە ئازاد نەكراوە. باسیمە دەروێش بەوە تۆمەتباركرابوو بەهۆی هاوكاری ئەو بۆ داعش، چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش..زێده‌تر ژ 50% په‌رستگه‌ها لالش هاتيه نووژه‌نكرن‌

Lalish Duhok

پیر دەیان:حکوومەتا ھەرێمێ ڕازی نابت ئاواره‌ ب زۆرى ڕەوانەی ده‌ڤه‌رێن وان بێنه‌ كرن  

Lalish Duhok

هەولێر…شاندەکێ بنگەهێ لالش سەرەدانا کۆنسلخانا ئەمریکا کر

Lalish Duhok