چالاكڤانه‌كێ كورد ل ئه‌لمانیا بۆ وه‌رگرتنا خه‌لاته‌كێ نێڤ ده‌وله‌تی دئێته كاندید كرن
باسنيۆز:
چالاكوانێكى كورد كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى، له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و چالاكییه خێرخوازییه‌كانى، بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى “ئۆلف پالمه” كاندید كراوه، كه پێشتر هه‌مان ئه‌و خه‌ڵاته به “كۆفى ئه‌نان” به‌خشراوه.
ئه‌حمه‌د سلێمان جاف، كه به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنى بالا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :” له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا كه هاتمه ئه‌ڵمانیا، ده‌ستم به‌كارى ڕێكخراوه‌یی و خێرخوازى كرد و له كه‌مپه‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا هاوكارى په‌نابه‌رانم ده‌كرد و كارى وه‌رگێڕانم ده‌كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێشتر له عێراق له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كارى كردووه و دواجار جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى ئایرێكس بووه له هه‌ولێر، گوتیشی :” سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كاندا به ئینگلیزی قسه‌م ده‌كرد و ورده ورده له‌گه‌ڵ كۆرسه‌كاندا توانیم فێری زمانى ئه‌ڵمانیش ببم و ئێستاش له یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كاندا كارى خێرخوازى ده‌كه‌م”.
ئه‌و چالاكوانه كورده، كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له كارگێڕى كار، گوتیشی :” له‌و ماوه‌یه‌دا میدیا ناوخۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا چه‌ند جارێك چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردم، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌سه‌ر ئاستى ئه‌م هه‌رێمه‌ى تیایدا ده‌ژیم و له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ڵمانیاش بناسرێم، بۆیه پێش ماوه‌یه‌ك چالاكوانێكى ئه‌ڵمانى سه‌ردانی كردم و دواى چاوپێكه‌وتنێكى دوور و درێژ، پێیڕاگه‌یاندم كه ناوم به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى (ئۆڵف پالمه) و دواتر په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم، كه كاندیدكردنهكهم قبووڵ كراوه و بڕیاریشه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش بكرێت”.
خه‌ڵاتى “ئۆڵف پالمه” خه‌ڵاتێكى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌یه و بریتییه له بڕوانامه‌یه‌ك و 75 هه‌زار دۆلار، ئه‌م خه‌ڵاته له مانگى شوباتى 1978 دامه‌زراوه و سندووقى ئۆڵف كه خێزانى ئۆللف پالمه و پارتى سۆسیالیستى دیموكراسى سویدی وه‌ك یادكردنه‌وه‌ى (ئۆلف پالمه) سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى سوید، ده‌یبه‌خشێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌ى پێبخشراوه، كۆفى ئه‌نان، ئه‌میندارى گشتى پێشووترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ریگرتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
