یوئێن: دێ که‌مپه‌كا نوو بۆ ئاوارێن مووسل ڤه‌كت
ئاژانسەکان-KDP.info-![]()
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کەمپێکی نوێ بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکانی شاری مووسڵ دەکاتەوە.
کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگه‌یاند، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان که‌مپی جامه‌کووری کردووه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی بتوانرێت پێشوازی له‌و ڕێژه‌یه‌ی ئاواره‌کان بکرێت، که به‌هۆی شه‌ڕی مووسڵه‌وه شاره‌که چۆڵ ده‌که‌ن.
که‌مپی جامه‌کوور، ٢٠ کیلۆمەتر له ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه دووره و، یه‌که‌م ده‌سته‌ی ئاواره‌کانی وەرگرت، که له ٣٤٧ که‌س پێکهاتبوون و، له ڕۆژئاوای موسڵه‌وه ئاواره ببوون. هاتنی ئاواره‌کان بۆ که‌مپه‌که به‌رده‌وامه.
زۆربوونی ژماره‌ی ئاواره‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جگە لە پڕبوونی کەمپەکانی باشوور، که‌مپه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵیش پڕ ببن لە ئاوارەی شارەکە. ئێستا ٢١ که‌مپ له ده‌وووبه‌ری مووسڵ بۆ ئاواره‌کان ته‌رخان کراون و، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن.
(فرید کوسیگ)، سه‌رۆکی کۆمیسیاریای باڵای کاروباری په‌نابه‌ران لە هه‌ولێر، (یوئێن. ئێچ. سی. ئار) ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ئێستا ده‌توانن پێشوازی له هه‌زاران په‌نابه‌ری دیکه بکه‌ن و، دوو که‌مپی دیکه‌ش خەریکن دروست دەکرێن، کە یه‌کێکیان به‌ر له کۆتاییی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
