“پەکەکێ ئەو عەرەب ئيناينه بۆ شنگالێ،دەست درهفاندنا کچ و ژنێن ئێزدی دا هەبوو”
شنگال-KDP.info-![]()
قایمقامی شنگال دەڵێ، (پەکەکە) ئەو عەرەبانەی هێناوە بۆ شنگال، کە دەستیان لە ڕفاندنی کچان و ژنانی ئێزدیدا هەبووە؛ (پەکەکە) ڕێگرە لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال.
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”(پەکەکە) بە هاوکاریی (مالیکی) و ئێران دەیەوێت لە ناوچەکەدا فیتنە دروست بکات و، عەرەبەکانی دەروروبەری ناوچەکانی شنگال و قامشلۆ و حەسەکەی هێناوەتە شنگال؛ ئەو عەرەبانەی کە بۆ ڕفاندنی کچانی ئێزدی هاوکاریی داعشیان کردووە، بۆ ئەوەی دژی ئیمە خۆپێشاندان بکەن، بەڵام خەڵک تێگەیشتووون و دەزانن ئەوانە بۆ فیتنە ئەو کارە دەکەن و، هەموو ئێزدییەکان ڕەتیان دەکەنەوە.”
قایمقامی شنگال گوتیشی: ”ئێزدییەکان زانییان، کە ئەمە لە خزمەتی ئەواندا نییە و هەموو کەس لە پیلانەکان و فیتنەکانی (پەکەکە) تێگەیشتووە و، هەمووان دەزانن (پەکەکە) هەموو شتێک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن، نەک بۆ خزمەتی ئێزدییەکان.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
