ئایا شەرابا سوور بۆ دلى باشە؟
رووداو-پزیشکی تۆ
ئەوەی وامان لێدەکات بە تایبەت باسی سوودەکانی شەرابی سوور بۆ دڵ بکەین، ماددەیەکی دژەئۆکسێنە بەنێوی (رێسڤێراترۆڵ).
دەمێکە دەگوترێ خواردنەوەی شەرابی سوور بە بڕی کەم بۆ تەندروستی دڵ باشە، ئەویش لەژێر رۆشنایی ئەو باوەڕەی کە وایدەبینێ ئەو دژە ئۆکسێنانەی تێیدان دژی رەقبوونی خوێنبەرەکانن.
پزیشکەکان هانی هیچ کەسێک نادەن بۆ پاراستنی دڵی، کحوول بخواتەوە، جەختیش دەکەنەوە کە زۆر خواردنەوەی هەر جۆرە کحولێک زیانبەخشە.
بەڵگەیەکی روونیش لەبەردەست نییە دەریبخات شەرابی سوور لە جۆرەکانی دیکەی کحول باشترە بۆ دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، بەڵام لەڕووی تیۆرییەوە بەهۆی هەبوونی ماددەی رێسڤێراترۆڵ، دەگوترێ شەرابی سوور بەسوودترە.
رێسڤێراترۆڵ لە شەرابی سووردا
توێژینەوەکان دەریانخستووە رێسڤێراترۆڵ رێگەدەگرێ لە زیانگەیشتن بۆ دیواری بۆڕییەکانی خوێن، دژی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن و درووستبوونی کڵۆی خوێنە. بەڵام توێژینەوەی سەربەخۆ نین دەریبخەن رێسڤێراترۆڵ دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ڵ.
رێسڤێراترۆڵ لە ترێ و شەربەتی مێوژدا
رێسڤێراترۆڵ-ی نێو شەرابی سوور لە توێکڵی ئەو ترێیەوە دێت کە لێی درووستکراوە.
لە راستیدا دەکرێ بە خواردنی ترێ یان خواردنەوەی شەربەتی مێوژ هەمان ئەو ماددەیەمان دەستبکەوێ، بێئەوەی ناچار بین کحول بخۆینەوە. ئەو ترێ رەشەی تەواو پێنەگەیشتووە و رەنگێکی ئاڵی هەیە، زۆرترین بڕی رێسڤێراترۆڵی تێدایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
