شبكة لالش الاعلامية

خشتێ پێدانا کارەبێ دئێته‌ گهۆرين

خشتێ پێدانا کارەبێ دئێته‌ گهۆرين

باسنيۆز:

بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە، لە دوای جەژنی نەورۆزەوە گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دێت.

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە پێی پێشبینییەکانی ئێمە لە داوی جەژنی نەورۆز خشتەی پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ نزیکەی 15 کاتژمێر زیاد دەکات، ئەوەش ئەگەر پلەکانی گەرما زیاتر بێت، چونکە ئێمە بە پێی داتاکانی ساڵانی ڕابردوو بۆ مانگی سێ پلانمان ھەبوو پێدانی کارەبا زیاد بکەین، بەڵام بەھۆی ئەوەی مانگی سێ، لە ڕووی کەشوھەواوە مانگێکی نا ئاسایی بوو، نەمانتوانی ئەو بەرنامە و پلانەی داماننابوو، وەک خۆی جێبەجێی بکەین، چونکە پلەی گەرما لە مانگی سێدا ھاوشێوەی زستان نزم بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا بە بەراورد بە وەرزی بەھار و وەرزەکانی دیکە، زیاترە، چونکە لە وەرزی زستاندا زیاتر ئامێرە گەرمکەرەوەکان بەکار دەھێنرێت، چونکە لە وەرزی زستاندا 2 ھەزار و 400 مێگاوات تەنیا دەتوانرێت 6 بۆ حەوت کاتژمێر کارەبای پێ بدرێت، بەڵام ھەمان بڕ بۆ وەرزی بەھار زۆر جار توانیومانە 20 کاتژمێر کارەبای پێ بدەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکوەزیر بارزانی و بالیۆزێ ئەمریکا یێ ئیراقێ کۆم بوون

Lalish Duhok

حەشدا شەعبی: ئارمانجا مە تنێ داعشە و ئەم و پێشمەرگە د ئێک سەنگەر داینە

Lalish Duhok

دوو په‌نابه‌رێن كورد ل بریتانیا هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok