ئێكه‌م جاره.. داوى چركه ساتی هیتله‌ر و ئیڤای خۆشتڤيا وى ل سه‌ر زارێ پاسه‌وانێن وى بزانه
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری رابه‌ری نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م كه‌سه كه له دوا ساته‌كانی ژیانی هیتله‌ردا ئاماده بووه و ته‌رمی هیتله‌ری بینیوه.
رۆشوس میش، پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر
رۆشوس میش، كتێبێكی به ئینگلیزی له چاپ دراوه و بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئیڤا براون هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستی هیتله‌ر
میش، دوایین كه‌س بوو له ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی هیتله‌ر كه له ته‌مه‌نی 96 ساڵی له 2013 كۆچی دواییكرد.
ئه‌و له 30ی نیسان/ ئه‌پریلی 1945 له حه‌شارگه‌كه‌ی هیتله‌ر بووه، كاتێك جه‌نه‌راڵ كیتل په‌یوه‌ندی كردووه و پێی راگه‌یاندوون، سوپا شكستی هێنا له شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سۆڤیه‌ت له سه‌ر به‌رلینی داناوه و كۆتایی شه‌ڕ نزیك بووه‌ته‌وه.
ئیڤا براون و هیتله‌ری هاوسه‌ری
مارتن ماس، نووسه‌ری راسپێردراو بۆ نووسینه‌وه‌ی كتێبه نوێیه‌كه ده‌ڵێت: دوای كاتێكی كه‌م، میش، گوێی له هیتله‌ر گرتووه، كه به هێمنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی حزبی نازی مارتن بورمان و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی نازی قسه‌یكردووه. هه‌روه‌ها ئوتو گونشه، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌ڵمانیای بینیوه، كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هیتله‌ر كردووه و به‌جێی هێشتووه و ده‌رگای له‌سه‌ر هیتله‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داخستووه.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه، هیتله‌ر به پارێزه‌ره‌كه‌ی وتووه، نایه‌وێت جه‌سته‌ی به شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كار بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر مۆسۆلینی كرا و ده‌یه‌وێت جه‌سته‌ی بسووتێنرێت. ئه‌و كاته هه‌مووان له حه‌شارگه‌كه‌دا به وریاییه‌وه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، میش بۆ یه‌كه‌مجار ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و سه‌یری ناوه‌وه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی روویداوه.
پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی هیتله‌ر
له‌و باره‌یه‌وه میش ده‌ڵێت: یه‌كه‌م شتێك چاوم پێی كه‌وت، چاوه‌كانی خانمه ئیڤا بوون، ئه‌و دانیشتبوو، سه‌ری له‌سه‌ر شانی هیتله‌ر بوو. هیتله‌ریش چاوی كرابوویه‌وه و سه‌ری كه‌مێك بۆ خواره‌وه بوو.
میش كه خاوه‌نی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌یه له لایه‌ن سۆڤیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراو و 8 ساڵ خرایه ژێر كاركردنی به زۆر.
له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا میش زۆر به بایه‌خ و گرنگییه‌وه باسی هیتله‌ری كردووه و ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیشدا هه‌ر هیتله‌ری به سه‌ركرده‌یه‌كی ناوازه له قه‌ڵه‌مداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
