شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا كار و كاروبارێن كۆمەلایەتی: مووچێ کەسانێن خودان پێتڤيێن تایبەت زێده‌ دكت

وەزارەتا كار و كاروبارێن كۆمەلایەتی: مووچێ کەسانێن خودان پێتڤيێن تایبەت زێده‌ دكت 

باسنيۆز:

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی پشكنینی كەمئەندامان مووچەی كەمئەندامان، بە ڕێژەی كەمئەندامییەكەیان زیاد دەكرێت.

هەمزە مەغدید، بەڕێوەبەر لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتەكان داوە، دوای تەواوبوونی كاری لێژنەكان و پشكنینی كەمئەندامان، مووچەی كەمئەندامان زیاد بكرێت، بەشێوەیەك هەر كەم ئەندامێك بە ڕێژەی كەمئەندامییەكەی مووچەكەی بۆ زیاد دەكرێت”.

بەڕێوەبەری ڕگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی، هێمای بۆ ئەوەش كرد: “تا ئێستا 20%ی ئەو كەسانەی كە پێشتر بەناوی كەمئەندامییەوە مووچەیان وەرگرتووە، نەهاتوون بۆ وەرگرتنی فۆرمی كەمئەندامی، ئەوەش دەكاتە نزیكەی 20 هەزار كەس، هەروەها تا ئیستاش 50%ی دەرەنجامی كاری لێژنە پزیشكییەكانمان بۆ هاتووەتەوە، لەوەش 15% تا 20%ی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆ كراوە، دەرنەچوون”.

گوتیشی: “بەپێی ڕێنمایی ژمارە 111ی یاسای كەمئەندامانی ساڵی 2011ی پەرلەمانی كوردستان، دەبێت كەمئەندامان بە ڕێژەی كەمئەندامییان هاوكاری بكرێن، بەڵام ئەو یاساییە تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی بە كەمئەندامان داوە، دوای تەواوبوونی پشكنینەكان و دەركەوتنی ژمارەی ڕاستەقینەی كەمئەندامان، ئیش لەسەر ئەو یاسایە دەكات ورەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات تا بڕیاری لەسەر بدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تاڵه‌بانی،پیلانه‌كا به‌غدا ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

به‌غدا دبته‌ پايته‌ختێ باندێن تاوانان

Lalish Duhok

نەتەوەیێن ئێکگرتی: ژ سالا ٢٠١٤ێ ھەتا نھا ١٠ ھزار کەس د دەریایا ناڤەراست دا خەندقینە

Lalish Duhok