شبكة لالش الاعلامية

هەرێما کوردستانێ پێشوازيێ ل ڤه‌کرنا بنگه‌هێ سەربازیێ ئەمریکا دکت

هەرێما کوردستانێ پێشوازيێ ل ڤه‌کرنا بنگه‌هێ سەربازیێ ئەمریکا دکت

باسنيۆز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کردنەوەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات و باسی کۆتایی هاتنی عێراقی یەکگرتوو دەکات.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (فیلی)ی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە ساڵی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و مەرجیش نییە یەکسەر دوای ریفراندۆمەکە ”سەرۆبەخۆیی رابگەیەنین“، بەڵام هەرێمی کوردستان دەیەوێ ”نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات خەڵکی کوردستان چی دەوێت“.

 

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە عێراقی دوای نەمانی رێکخراوی توندڕەوی داعش کردووە، “ناتوانین بۆ سەردەمی رابردوو بگەڕێینەوە و عێراقی دوای مووسڵ زۆر جیاوازە لەگەڵ عێراقی پێش مووسڵ”.

 

ترۆدی رۆبن، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی فیلی پەراوێزی چاوپیکەوتنەکەدا رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئیسرائیل، ”باشترین هاوپەیمانی ئەمریکایە“ و بە پێویستیشی دەزانێ ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی ”بە جددی“ بیر لە ئایندەی باشووری کوردستان بکاتەوە، کە ”ئارامترین ناوچەی عێراقە و بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ھەزاران ئاوارەی مەسیحی و کەمینەکانی دیکەی عێراق“.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، هەولێر دەیەوێ بە گفتوگۆ بگاتە ”چارەسەرێکی کۆتایی“ سەبارەی بە کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و بە بیر هەمووانی هێناوەتەوە، کە ”شتێک بەناوی عێراقی یەکگرتووەوە نەماوە و پێویستە بەراشکاوانە مامەلە لەگەڵ پرسی کورد بکات”.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە تورکیا ئامادەیە گوێ لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان بگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باس نەکراوە.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە کردنەوەی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، ”سەرکردایەتی کورد پێشوازی لەوە دەکات ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت”.

 

بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، گەلی کورد و عەرەب لە عێراقێکی ئیختیاریدا هاوبەشن و هەرکاتێ حکوومەتی عێراق لە دانی مافەکانی گەلی کوردستان پەشیمان بووەوە، ئەوا باشووری کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.

 

حکوومەتی عێراق بە بریاری نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لە ساڵی 2013ـەوە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و لە شەڕی دژی داعشیشدا، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی نەکرد.

 

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پرۆفیسۆره‌ک: ل2017دا هەرێما كوردستانێ سەربەخۆ دبت

Lalish Duhok

کۆمسیۆن: ده‌مێ خۆتۆماركرنا قەوارێن سیاسی نائێته‌ درێژكرن 

Lalish Duhok

karwanhaji