شبكة لالش الاعلامية

حکوومەت وکۆمسیۆن و پەرلەمان دێ کۆمبن 

حکوومەت وکۆمسیۆن و پەرلەمان دێ کۆمبن 
هەولێر-KDP.info-

سەروکی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمان و حکوومەت و کۆمسیۆن لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنەکان کۆبینەوە.

لەماوەی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خوی بوسالێک درێژکردەوە دواتر حکوومەت وکۆمسیۆن کۆبوونە لەبارەی داواکاری کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردنەکان وحکوومەتیش رەزامەندی لەسەر داواکاری ئەوان دەربڕی بەتایبەت بودجە و رێککەوتن حکوومەت و پەرلەمان و کۆمسیۆن کۆببنەوە بۆدیاریکردنی رۆژێک بو ھەڵبژاردنەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئومێد خۆشناو بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:بریارە رۆژی چوارشەممەی دابێ سەعات ١٠:٠٠بەیانی حکوومەت و پەرلەمان وکۆمسیۆن تایبەت بە پرسی ھەڵبژاردنەکان کۆببنەوە.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیە باس لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنەکان دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پێشمەرگەى دامەزراندنا بنگه‌هێ سەربازيێ ئەمریكا ل هەولێرێ رەت دكت

Lalish Duhok

سوبه‌ په‌رله‌مانێ كوردستانێ دێ ل دۆر پرۆژه‌یێ چاكسازیێ كۆمبیت

Lalish Duhok

په‌لاماره‌كا داعش ل میحوه‌رێ حه‌ردان هاته‌ شكاندن

Lalish Duhok