پێله‌كا دى يا بارانێ ب رێڤه‌يه
نه‌وا

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانیش ده‌ڵێت “شه‌پۆله‌كه له 29 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات”.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسیی سلێمانی ئه‌مڕۆ به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر باری، له دوێنێوه كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز له باكوره‌وه هاتۆته ناوچه‌كانمان و له هه‌ندێككاتدا خێرایی با زیاد ده‌بێت و پێده‌چێت تا 28 ی مانگ به‌رده‌وام بێت.
وتیشی “له 29 مانگه‌وه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و به‌پێی پێشبینیه‌كان تاكو 31 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی جیاجیا باران ده‌بارێت، بڕی باران بارینیش له سلێمانی تا ئه‌مڕۆ 479 ملم بووه، كه پار تا ئه‌مڕۆ 680 ملم بوو”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
