شبكة لالش الاعلامية

هه‌فت وه‌لاتيێن ئێزدى هاتنه‌ رزگاركرن

هه‌فت وه‌لاتيێن ئێزدى هاتنه‌ رزگاركرن

شنگال-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، ئەمڕۆ توانرا حەوت كوردی دیكەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بكرێن، كە دوو ئافرەت و پێنج منداڵن.

(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “نووسینگەكەمان لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و، ئەمڕۆیش توانرا لە سووریا حەوت كەسی دیكە لە چنگ داعش رزگار بكرێن، كە دوو ئافرەت و پێنج منداڵن”.

(قایدی) گوتیشی، “ئەو حەوت كەسە خەڵكی سەنتەری شنگال و دەوروبەری ئەو شارۆچكەیەن و، بڕیارە ھەر ئەمڕۆیش بە كەسوكاریان شاد بكرێنەوە”.

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی ده‌شڵێت، رزگاركردنی ئەو حەوت كەسە، بە ھاوكاریی ھێزە ئەمنییەكان و چەند كەسێكی خێرخواز بووە و، بەڵێنیش دەدەین بەردەوام بین لە رزگاركردنی ئەوانەی ماویشن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ بنگەهێ‌ لالش: داكۆكیكرن ل مافێن كوردێن ئێزدی ئارمانجا لیستا پارتییە

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش 108قوتابيێن سه‌ركه‌فتى خه‌لاتكرن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش ب توندى ئیدانه‌یا هێرشێن سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

Lalish Duhok