كه‌مپینا (به‌لێ بۆ ریفراندۆم) ل باژێرێ دهۆكێ ب رێڤه‌چوو
دهۆك-KDP.info-![]()
هاووڵاتییانی شاری دهۆك لە کەمپینێکدا بۆ ریفراندۆم رایانگەیاند کە بەڵێ بۆ سازدانی ریفراندۆم و سەرپەرشتی کەمپینەکەیش دەڵێ، ”ئامانجمان له‌و كه‌مپینه ئه‌وه‌یه كه نیشانی بدەین، خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌یه بۆ ڕیفراندۆم و ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دەدات.”
(كاوار حه‌مید)، سه‌په‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی دهۆك، كه فیستیڤاڵێکی كه‌لتوورییان به‌ناوی (كه‌لتوور ناسنامه‌ی گه‌ڵانه) بەڕێوەچوو، ئێمه‌ش له‌نێو ئه‌و فیستیڤاڵەدا كه‌مپینێكمان بەڕێوه‌برد، به‌ناوی كه‌مپینی (به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم).”
(كاوار حه‌مید) گوتی: ”سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بڕیاریان داوه، ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئامانجمان له‌و كه‌مپینه بۆ ئه‌وه بوو، ئێمه‌ش وه‌كو هاووڵاتییانی شاری دهۆك ئاماده‌یی خۆمان پێشان بده‌ین.
(كاوار حه‌مید) ئاماژه‌یشی دا: ”پرسی ڕیفراندۆم له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچووه كه به‌ته‌نیا به‌رپرسان و حزب و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تییه‌كان باسی بكه‌ن، به‌ڵكو ئێستا هاووڵاتییانیش به جۆش و خرۆشێكی گه‌رمه‌وه ئامادەن پێشوازی لەو ڕۆژە بکەن و ئامانجیش لە کەمپینەکەی ئێمە ئاماژەیەکی پێشوەختەیە کە خەڵکی کوردستان بە بەڵی پێشوازی لە ریفراندۆم دەکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
