شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: مانا پەکەکێ ل شنگالێ ئالۆزييان دروست دکت

مەحما خەلیل: مانا پەکەکێ ل شنگالێ ئالۆزييان دروست دکت
باسنيوز:
قایمقامی قەزای شنگال ئاماژە بەوە دەکات لە بەرژەوەندیی پەکەکەدا نییە لە شنگال بمینێتەوە و دەڵێت: “دەبێ ئەم پرسە لەلایەن حزبەکانی کوردستانەوە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت، چونکە مانەوەیان زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت”.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بە هەموو شێوەیەک مانەوەی پەکەکە لە شنگال ئاڵۆزی دروست دەکات، لە بەرژەوەندیشیاندا نییە، چونکە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوە جیهانییەکان سکاڵای ئێمەیان گەیاندووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکاش مانەوەی پەکەکە دەستی رێکخراوەکانی بەستووە کە نەتوانن کاری خۆیان بکەن و نەتوانن لەسەر ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بڕیاری خۆیان بدەن و تادێت دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز دەبێت”.

قایمقامی شنگال لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: “پەکەکە دەستی بەسەر بارەگا حکوومییەکاندا گرتووە و کردوونیەتیە بارەگای حزبیی خۆی و لە هەموو شوینێکیش کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵک بکەنە چەکداری خۆیان، بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کات بڕیار لەسەر دەرچوونی پەکەکە لە شنگال بدرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خێزانه‌كا دی يا ئێزدی هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

هۆلا باعه‌درێ و ئاڤاهييێ بنگه‌هێ لالش دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن

karwanhaji

بنگه‌هێ لالش ل دهۆكێ دێ ڕوونشتنه‌كا ڤه‌كرى ل دۆر”فه‌رمانا 74ێ ل به‌ر ڕۆناهييا به‌راوردكرنا ڤه‌كۆلينێن جينۆسايدێ” ساز كر

karwanhaji