ڤیان دەخیل: گەشبینین ب ئەنجامێن دانوستاندنان لگەل بەغدا
هەولێر-KDP.info-
گفتوگۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌چێته قۆناغێكى تر و بڕیاره شاندێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم سه‌ردانى به‌غدا بكات. ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆمیش ده‌ڵێت، گه‌شبینە به سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى دانووستانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا و پێی وایە ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه ئیجابى ده‌بێت و، شانده‌كەش ئه‌مجاره له به‌غدا سه‌نگى خۆى ده‌بێت و متمانه‌یه‌كى باش به‌ده‌ست دێنێت.
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕۆژی 8ی تەمووزی 2017 بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و، ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ی٧ی٢٠١٧ لە پیرمام بە سەرپەرشتیی بەڕێز (مەسعوود بارزانی) و بەشداریی بەڕێزان (کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی) و (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجومەنەدا دووه‌مین كۆبوونه‌وه بەڕێوە چوو، بڕیار درا شاندێك سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن. دوێنێ، دووشه‌ممه‌ش، 7ی ئه‌یلوول سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجام دا و تێیدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوستان لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجێندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، (د. ڤیان ده‌خیل)، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم و ئه‌ندامى شاندى دانوستان لەگەڵ به‌غدا، ڕاگەیاند: ”دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، ئێمه‌ى كورد ده‌مانتوانى ده‌وڵه‌تى خۆمان ڕابگه‌یەنین، به‌ڵام بڕیاربوو عیراقێكى نوێ دروست بێت بۆ ته‌واوى عیراقییه‌كان، به ته‌واوى پێكهاته‌كانییه‌وه، کەچی پاش 14 ساڵ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له به‌غدا حوكمڕانى ده‌كه‌ن به عه‌قڵییه‌تى ئۆپۆزیسیۆن حوكم ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵیان نه‌بێت، هه‌موو شتێك لەدژى ده‌كه‌ن و به شه‌ریك داینانێن، له‌م سێ ساڵه‌ى كۆتاییشدا ده‌بینین بارودۆخه‌كه خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت، بۆیه بۆ ئێمه‌ى كورد و بۆ به‌غداش باشتره، کە جیرانى باش بین، نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كترى بین و دوژمن بین.”
دەر‌باره‌ى پێشوازیکردنى شاندى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆمى هه‌رێم بۆ به‌غدا، (د. ڤیان) ڕایگه‌یاند: ”گه‌شبینین به سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها شانده‌كه ئه‌مجاره له به‌غدا سه‌نگى خۆى ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش، (د. حه‌یده‌ر عه‌بادى)، له سه‌ره‌تاوه ئه‌و مه‌جاله‌ى داوه بۆ لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆى بابه‌تى ڕیفراندۆم بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك سیاسیى به‌غدا به‌م دواییه زۆر به توندى لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاره، ئێستا له قۆناغێكداینه، کە هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندیان ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و لایه‌ى دژى ڕیفراندۆم لێدوان بدات، باشترین كارته به‌ده‌ستیانەوە، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى شه‌قام له به‌غدا و ناوچه‌كانى باشوور، بۆیه به پێشبینیى خۆم، سه‌ردانه‌كه ئیجابى ده‌بێت و متمانه‌یه‌كى باش به‌ده‌ست دێنین.”
ڕۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌رێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
