شبكة لالش الاعلامية

ل بوردۆمانا رۆژئاڤايێ مووسلێ دا ده‌هان كەس هاتنه‌ كوشتن و برینداركرن

ل بوردۆمانا رۆژئاڤايێ مووسلێ دا ده‌هان كەس  هاتنه‌ كوشتن و برینداركرن
رووداو ـ هەولێر

بەهۆی بۆردوومانكردنی گەڕەكی 17-ی تەمموز لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 50 كەس كوژران و برینداربوون.

بەپێی میدیا عەرەبییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی گەڕەكی 17-ی تەمموز لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 50 كەسی سڤیل كوژران ، سەرەڕای برینداربوونی 86 كەسی دیكە، كوژراو و بریندارەكانیش ئاوارەی گەڕەكەكانی دیكەی شاری موسڵن و لە نێو باڵەخانەی قوتابخانەی گەڕەكی 17-ی تەمموز نیشتەجێ بوون.

نزیكەی مانگێكە بەری رۆژئاوای موسڵ پێكدادانی تووند بەخۆیەوە دەبێنێ‌، سەرەڕای هۆشدارییەكانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چەندینجار گەڕەكە مەدەنییەكان لەلایەن تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردوومان كراون.

لە قۆڵی باكووری رۆژئاوای شاری موسڵیش هێزە ئەمنییەكانی عێراق پێشڕەویان كردووە، سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی لەمبارەیەوە گوتی “هێزە ئەمنییە هاوبەشەكانی عێراق گوندی دیجلەیان لە باكووری رۆژئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە و 30 خێزانیشیان دەربازكردوون كە لەلایەن داعش گەمارۆدرابوون، ئێستاش بە ئاراستەی ناوچەی حاوی كەنیسە لە پێشڕەویدان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریتانیا پشته‌ڤانییا خوه‌ بۆ هه‌رێما كوردستانێ دوپاتكر

Lalish Duhok

زانكۆ دهۆك دێ 2 هەزار و 949 قوتابيان وەرگرت

Lalish Duhok

تەندروستیا ھەولێرێ وه‌لاتیان ژ نەبوونا نەخۆشیا ئیبۆلايێ دلنیا دکت

Lalish Duhok