ئیدارا شنگال: بەغدا رێککەفتن پێشێلکريه،حەشدا شەعبى قهبوول ناكهين
شنگال-KDP.info-
قایمقامی شارۆچکەی شنگال دەڵێ، ھاتنی حەشدیشەعبی بۆ ناوچەکەیان پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە، جیا لەوە خەڵکی شنگالیش قەت رازی نابن لە پێشمەرگە بترازێ، ھیچ ھێزێکی دیکە بە ناوی پارێزگاریکردن بچێتە ناوجەکەیانەوە و خۆیانی لێ جێگیر بکەن.
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، نابێت حەشدیشەعبی بێتە ناوچەکەمانەوە چونکە ھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانەی ماون رزگاریان دەکات، بۆیە ئەو هاتنەپێشەی لە سنووری کۆمەڵگاکانی تل بەنات و تل قەسەبەوە حەشدیشەعبی دەیکات، پێچەوانەی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا کراوە.”
قایمقامی قەزای شنگال نایشارێتەوە کە خەڵکی شنگال بە ھیچ شێوەیەک رازی نین حەشدیشەعبی بچێتە ناوچەکەیانەوە و گوتیشی، “متمانەمان پێیان نییە و پێویستە تەنھا ھێزی پێشمەرگە پارێزگاری لە ئێمە بکات.”
(خەلیل) هاوکات داوای لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کرد ئەو کێشەیە چارە بکرێت و رێ نەدرێت حەشدیشەعبی بەهەر پاساوێک بێ بچیتە ناوجەکەیانەوە خۆی لێ جێگیر بکات.
هاوکات (قاسم دربۆ) کە یەکێک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت کە شەش مانگە خۆیان ئامادە کردووە بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانەی لە دەستی داعشدا ماون و ئاشکرایشی دەکات، “رێککەوتن کرابوو کە ئەوان(حەشدیشەعبی) بەعاج و بلێج رزگار بکەن و ئێمەش ناوچەکانی خۆمان، بەڵام ئێستا ئەوان پێچەوانەی ئەو رێککەوتنە ھاتوون بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی ئێمە، ڕاستییەکەی ئەم پێشێلی ڕێککەوتنە ئێمەی زۆر نیگەران کردووە و رازییش نابین حەشدیشەعبی لە ناوچەکانی ئێمە بێت، چونکە ھێزێکی ناڕێکخراوە و کەس نازانێت لە کوێوە ھاتوون و دەیانەوێ چ بکەن.”
ئەو فەرماندەیەی هیزی پێشمەرگە گوتیسی، “لەبەر پلانە دووقۆڵییەکە و نائامادەیی ئەوان نەبووایە دەمێک بوو کۆمەڵگاکانی خۆمانمان رزگار کردبوو، ئێستایش ئەوان کە رێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە ئێمە بەوە رازی نابین.”
لەوەتەی ساڵی ٢٠١٤ـەوە کە ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەپڕ هێرسیان کردە سەر سنووری شارۆچکەی شنگال و سنوورێکی بەرفراوانیان داگیر کرد و پاشان بە قوربانیێکی زۆری پیشمەرگە شنگال و دەوروبەری رزگار کرانەوە، بەڵام هێشتا پێنج کۆمەڵگا و زیاتر لە ١٠گوندی سەر بەو شارۆچکەیە لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون و رزگار نەکراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
