“پێنج پێشانگههێن دى يێن نێڤ دەولەتی ل ھەولێرێ دێ ئێنه ڤهكرن”
هەولێر-KDP.info-
خەریکە ڕەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بەرەو دۆخی ئاسایی خۆی ھەنگاو دەنێت و سەرپەرشتیاری پێشانگە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو پێشانگەی نێودەوڵەتی دەکرێنەوە و چەندین وڵات ئامادەن کەلوپەلی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان نمایش بکەن و لە ماوەکانی داھاتوودا گەورەترین پێشانگەی کەلوپەلی کۆمپانیا چینییەکان لە ھەولێر دەکرێتەوە.
(عەبدوڵڵا ئەحمەد)، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ڕەوشی کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی ڕابردوودا زۆری گەشە کردووە، چونکە قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کاریگەریی زۆری کردبووە سەر کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ خەریکە دۆخەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕەوشی جارانی و بە شێوەیەکی ئاسایی ژمارەیەک پێشانگەی نێودەوڵەتیی ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھەیە.”
(عەبدوڵڵا ئەحمەد) دەشڵێت: ”لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند پێشانگەیەک کراونەتەوە و بڕیارە پێنج پێشانگەی دیکەش لەمساڵدا بکرێنەوە. دوای جەژنی ڕەمەزان پێشانگەیەکی تایبەت بە کۆمپانیا چینییەکان دەکرێتەوە و تێیدا کەلوپەلی وڵاتی چین پێشان دەدرێت، دواتر پێشانگەی کەلوپەلی میسری بەڕێوەدەچێت و دوای میسریش پێشانگەی کەلوپەلی تورکی دەکرێتەوە، پێشانگەیەکی ھاوبەشیش بۆ پێنج کەرت دەکرێتەوە و لە مانگی ١٢شدا پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی گەورە لە ھەولێر دەکرێتەوە، ئەمەش نیشانەی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانە و گەشە ئابوورییەکەی پێشان دەدات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
