نه‌ته‌وه‌يێن ئيكگرتى پێشبینی دكت 200 هه‌زار كه‌س ل موسلێ ئاوار ببن
كوردستان تى ڤى
لیزا گراندی رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عیراق رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵا پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانی عێراق له دوایه‌مین گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری مووسل كه به ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ن ڕه‌نگه دوو سه‌د هه‌زار كه‌سی دیكه له‌و گه‌ڕه‌كانه هه‌ڵێن و ئاواره بن پاش ئه‌وه‌ی تا ئێسته حه‌وتسه‌د هه‌زار كه‌س له گه‌ڕه‌كانی شاره‌كه ئاواره بوون و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره‌ش له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه هه‌ڵاتوون و ئاواره بوون .
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كرده‌وه كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوو سه‌د هه‌زار كه‌سی دیكه له شاری مووسل ئاواره ببن پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق خه‌ریكن له‌ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ده‌سته‌ڕاستی شاری مووسل نزیك ده‌بنه‌وه، گوتیشی ئاواره‌بوونی ئه‌و دوو سه‌د هه‌زار كه‌سه جێی نیگه‌رانییه و ره‌وشێكی ئه‌وتۆ دروست ده‌كات نه‌توانرێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه یارمه‌تی بدرێن و هاریكاری بكرێن.
لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق رایانگه‌یاندووه كه ئاژانسه‌كانی یارمه‌تیدان گوشارێكی زۆریان كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌م مانگه‌دا كاتێك هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕیان له شاره‌كه كرده‌وه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
