مفايێن شه‌به‌شى بزانه
K24- هه‌ولێر
شووتی، میوه‌یه‌كی وه‌رزی هاوینه‌یه، چه‌ندین سوودی گرنگی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه كه ده‌كرێ له‌م خاڵه‌نه‌ی خواره‌وه كۆیانبكه‌ینه‌وه:
شووتی (91%)ی پێكهاته‌ی ئاوی تێدایه، بۆیه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شیان به‌رزه، جگه له‌مه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به تێنویه‌تی نه‌كات.
هه‌روه‌ها رێگره له به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌و پێكهاته ئاوی و شه‌كره‌یه‌ی تێیدایه، واده‌كات هاوسه‌نگی رێژه‌ی شه‌كر له‌له‌شی مرۆڤ رابگرێت.
به‌هۆی خواردنی شووتییه‌وه جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رێژه‌ی 19% ڤیتامین A زیاد ده‌كات، كه یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌و ڤیتامینانه‌ی دژه ئۆكسانه، دڵی مرۆڤ ده‌پارێزێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی (پۆتاسیۆم) به‌سووده بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی رێژه‌ی خوێ له جه‌سته‌ی مرۆڤ.
سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ گورچیله نایه‌ڵیت به‌وشكی بمێنێته‌وه.
رێگره له تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێپرپه‌نجه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه، رێگره له دروستبوونی پاڵه‌په‌سۆتی خوێن و كه‌می ده‌كاته‌وه، روونتره بڵێن خوێن له‌له‌شی مرۆڤ رێكده‌خات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
