پشتى میسی؛ كریستیانۆ يێ ئيرانى ژى ده‌ركه‌فت
K24 – هه‌ولێر:
ئێرانییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌نجێكی ئێرانی‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له باڵا و رووخساریدا، هه‌ر له كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌چێت.
پێشتری وێنه‌كانی “میسی ئێران” له میدیاكان بڵاوببوونه‌وه، تا وای لێهات هه‌واداری هێنده زۆر ببوو، به‌هۆی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵیدا، شه‌قامه‌كان داده‌خران و پۆلیس كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده میسی ئیران ئێستا به ته‌واوی ناسراوه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌لای میسی ئه‌رجه‌نتینه‌وه به فه‌رمی بانگهێشت كرابێت، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری ئه‌وتۆ له باره‌ی كریستیانۆی ئێران بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه, ته‌نها ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه نه‌بێت، كه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
