شبكة لالش الاعلامية

بۆچی ژن زێده‌تر ژ زه‌لامان دنڤن؟

بۆچی ژن زێده‌تر ژ زه‌لامان دنڤن؟

خەندان لایف-

زۆر کات دەبیستین لە پیاوان کە دەڵێن هاوسەرەکەم هەر خەوتووە و تێر خەو نابێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەڵکو تێکچوونی خەوەکانی لە شەودا وایلێدەکات واهەست بکەیت زیاتر خەوتووە، هاوکات لەڕووی زانستیەوە پێویستی زیاتری بە خەوە.

لەڕووی تەندروستییەوە خانمان پێویستیان بە خەوی زیاترە وەک لە پیاوان بەڕێژەی 7-9 کاتژمێر ڕۆژانە، بەتایبەت لەنێوانی 26 بۆ 64 ساڵی، بەڵام کچانی هەرزەکار پێویستیان بە 9-10 کاتژمێر خەو هەیە، بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستییەکی گونجاو بێت.

بێگومان هۆکاری پێویستی کاتژمێری زیاتری خەو بۆ خانمان لە پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک:

خانمان زیاتر لە پیاوان تواناکانیان بەکاردەبەن لە ڕۆژدا، هەرچەندە ئەمە توانای سروشتی خۆیەتی، بەڵام پێویستی بە پشوودان و خەوی زیاترە.

کچان لە تەمەنی هەرزەکار ڕووبەڕووی توڕەی و تێکچوونی دەروونی دەبنەوە، بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنی کە کاریگەری لەسەر مێشکی دروست دەکات و ڕەنگە خەوی شەوی تێکبدات، هەر بۆیە پێویستی زیاتر بە خەو دەبێت تا بحەوێتەوە و قەرەبووی بکاتەوە.

ئەو خانمانەی دوو کارن واتە ماڵەوە و دەرەوە تووشی دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی زیاتر دەبن بە ڕۆژ، ئەمەش دەبێت هۆی تێکدانی تەندروستیان و خەوی شەویشیان باش نییە و پچڕ پچڕە، هەر بۆیە دەبێت قەرەبووی بکەنەوە جگە لەوەی خۆیان پێویستیان بە خەوی زیاترە.

بەشێک لە خانمان خەمۆکیان تووشدەبێت و باری دەروونیان تێکدەدات و زۆرجار خەویان تەواو دەشێوێت و تەندروستیان ناجێگیری دەبێت، هەربۆیە گرنگە کاتێکی زیاتر بخەون تا هێمن بنەوە قەرەبووی بکەنەوە.

هەندێک هۆکاری دیکە هەیە پەیوەندی بە بوونیەتی جەستەی خانمانەوە هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، کە هۆکارە بۆ ئەوەی لەکاتی خەودا ئارەق بکاتەوە و شەوان واتە خەوی پچر پچر دەبێت، یان بوونی کێشە لە منداڵدان وەک کیسی هێلکەدان.

لەلایەکی دیکەوە جوڵەی زۆر و ماندووبوون تەواو قاچەکانی هیلاک کردووە و درەنگ خەوی لێدەکەوێت یان مێشکی ماندووە، هەر بۆیە دەبێت قەرەبووی بکاتەوە و زیاتر بخەوێت.

باوترین هۆکاری تێکچوونی خەوی خانمان دووگیانیە بەهۆی ئەوەی تەواوی جەستەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر بخەوێت تا قەرەبووی بکاتەوە.
بەهەمان شێوەی ئەو خانمانەی تووشی شەکرە یان نەخۆشیەکانی دڵ بوون، شەوانە خەویان پچرە و کاتی تەواو ناخەون هەر بۆیە پێویستیان بە خەوی زیاترە و دەبێت قەرەبووی بکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شەهیانەک ب کوم بو 60 کچ و کورێن ئێزدی و موسلمان یێن ئاوارە

Lalish Duhok

كێميا ڤیتامین K و مه‌گنیسیۆم مرۆڤى تووشی چ دكت 

Lalish Duhok

“ل سه‌ر هه‌يڤه‌كا ده‌وروبه‌رێ مشته‌ری زه‌ریا هه‌یه‌‌”

Lalish Duhok