گۆشتێ سوور ته‌مه‌نێ مرۆڤى كێم دكت
K24- هه‌ولێر
له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، زۆربوونی رێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زۆرخواردنی گۆشتی چێڵ و به‌راز و به‌رخ..هتد.
كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له گۆڤاری The BMJ بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 537 هه‌زار كه‌س كردووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 71 ساڵ ده‌بێت و بارودۆخی ته‌ندروستیان بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ خراوه‌ته ژێر چاودێریه‌وه، به‌جۆرێك پۆلێنیان كردوون بۆ دوو به‌ش، به‌شێكیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌نها گۆشتی سوور وه‌ك(چێڵ، به‌راز و به‌رخ..هتد) ده‌خۆن، به‌شێكیان ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه گۆشتی سپی ده‌خۆن وه‌ك(مریشك، ماسی و قه‌ل..هتد).
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها له‌ماوه‌ی 16 ساڵ، زیاتر له 128 هه‌زار كه‌سی به‌شداربوو كۆچی دواییان كردووه، هۆكاره‌كه‌شی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی (شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك، شه‌كره، جگه‌ر و ئه‌لزهایمه‌ر..هتد) كه به‌شێكی به‌هۆی زۆرخواردنی گۆشتی سووره‌وه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆشتی سپیان خواردووه، ژیانیان پارێزراوتر بووه به‌جۆرێك به‌رێژه‌ی 25% دووچاری مردن بوونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
