پەرلەمانتاره‌ك: ل هەرێما کوردستانێ دوو سه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر نه‌دیارن

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “له كۆی ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر ملیۆنێك و دوسه‌د هه‌زار كه‌س له سیستمی بایۆمەتریی مووچه تۆمار كراون و دوو سه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر نادیارن.”
بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری کوردی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ (باس‌نیوز) ڕای گەیاند “پێشتر ئەو کەسانە به‌ناوی وه‌همی و لیستی وه‌همییه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رگیراوه، واتە نزیكه‌ی سه‌دا پازده‌ی كۆی مەوچه‌خۆرانی كوردستان نادیارن و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا مانگانه به‌پێی لیستی پێشووتری مووچه به‌ناوی ئه‌و ناوه نادیارانه‌وه وه‌رگیرواه، ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌د ملیار دینار مانگانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زاری تر له‌و كه‌سانه‌ی به فعلی تۆمار كراون دوو مووچه و زیاتر و بن دیوارن”.
ئاماژەی بەوەش کرد “دوای نه‌مانی ئه‌م ڕێژە گه‌وره‌یه له ناوی نادیار له لیستی مووچه و سڕينه‌وه‌ی ناوی دووباره و لابردنی مووچه‌خۆره بندیواره‌كان، بارگرانییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌خۆران نامێنێ و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت مه‌به‌ستێتی و ده‌یه‌وێ سیستمی نایاسایی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه نه‌هێڵێ، به ئاسانی ده‌توانێ مووچه‌ی ته‌واوی مانگانه دابین بكات”.
لە کۆتاییدا گوتیشی “بۆ پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش ئه‌گه‌ر نیه‌تی دانه‌وه‌ی هه‌بێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه بڕی قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی سه‌ر حكومه‌ت زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی مووچه‌خۆره ره‌سه‌نه‌كانی تر ئاسان ده‌كات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
