شبكة لالش الاعلامية

داوى بڕیار ده‌ربارەی داخلبوونا قوتابیێن پۆلێن 9 و 12ێ هاته‌ دان

داوى بڕیار ده‌ربارەی داخلبوونا قوتابیێن پۆلێن 9 و 12ێ هاته‌ دان  

رووداو – هەولێر 

وەزارەتی پەروەردە دوا بڕیاری لەبارەی “داخلبوونی” قوتابیانی پۆلە کۆتاکان (نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی) بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان دا.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند “بەهۆی ئەوەی خوێندن لە چەند ناوچەیەكی كوردستان، لەمساڵدا بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ دواكەوت، دواكارییەكی زۆرمان لەسەرە بەوەی سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ‌و نۆی بنەڕەتی داخلی تاقیكردنەوە گشتییەكان بکەین”.

 بەڵام وەزارەتی پەروەردە دوا بڕیاری لەو باریەوە داوە و وەکو سامان سیوەیلی دەڵێ ” بڕیارەکە ئەوەیە؛ ئەوەی لە سێ‌ وانە ‌و كەمتر كەوتبێت داخڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەبێت، بەهیچ جۆرێك سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆ و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان ناكرێن، چونكە ئەوە زیان بە پرۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت‌”.

لە مێژووی عێراقدا تەنیا دووجار سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی ‌و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان كراون؛ جارێك لە سەردەمی پاشایەتی و، جاری دووەمیش لە ساڵی 2003 کاتێک رژێمی بەعس رووخا. 
ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان، تاقیكردنەوەی گشتیەكان بۆ پۆلی9بنەڕەتی رۆژی 14 مانگ‌و بۆ پۆلی 12ئامادەیش رۆژی  15مانگی شەش دەست پێ‌ دەكات.

ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستاندا، تاقیكردنەوەی گشتییەكان بۆ پۆلی نۆ 14-6-2017 دەستپێدەکەن، پۆلی 12ـی ئامادەییش لە ناوەڕاستی مانگدا واتا 15-6-2017 دەستپێدەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌قاناسى: هیچ ئاماژەیەك بۆ داكه‌فتنا پلەيێن گەرمێ ل هەفتيا داهاتى نينن

Lalish Duhok

رۆسیا داخواز ژ سوپایێ ئازادێ سووریا کر شەرێ دژی یەپەگێ راگرن

Lalish Duhok

پۆلیسێن فیدرالا عێراقێ: ل تاخێ ” شیفا” 13 داعش هاتنه‌ كوشتن و ئێك ژێ به‌رپرسه‌

Lalish Duhok